AP ١٤٠٣ ڕەزبەر ٢٢ ١٧:٠٩

وەزیری دەرەوەی ئێران:

ئەمریکا گیانی سەربازانی دەخاتە مەترسییەوە

ئەمریکا گیانی سەربازانی دەخاتە مەترسییەوە

وەزیری دەرەوەی ئێران بە ئاماژە بەوەی ئەمریکا بە ناردنی سیستەمی مووشەکی بۆ ئیسرائیل گیانی سەربازانی دەخاتە مەترسییەوە، جەختی کرد: بۆ پاراستنی گیان و بەرژەوەندیی خۆمان هیچ هێڵێکی سوورمان نابێت.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، سەید عەباس عێراقچی لە هەژماری خۆی لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکاندا نووسی: ئێمە بۆ بەرگری لە خەڵک و بەرژەوەندیی خۆمان هیج هێڵێکی سوورمان نابێت.

ناوبراو بە ئاماژە بە هەناردەی چەک و چۆڵی ئەمریکی بۆ ئیسرائیل وتیشی: ئەمریکا ئیستا گیانی هێزەکانی خۆی بە ڕەوانەکردنیان بۆ ئیسرائیل لە پێناو ڕاپەڕاندنی سیستەمگەلی مووشەکی دەخاتە مەترسییەوە.

عێراقچی جەختی لەوەش کرد: لە کاتێکدا کە ئێمە لە ڕۆژانی ڕابردوودا هەوڵێکی زۆرمان داوە بۆ وەستاندنی شەڕێکی هەمەلایەنە لە ناوچەدا، ڕاشکاوانە دەڵێم بۆ پاراستنی گیان و بەرژەوەندیی خۆمان هیچ هێڵێکی سوورمان نابێت.

News ID 52219

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha